ئایا تەمەنت ١٦ ساڵ یان زیاترە و لە ناوچەی وەیکفیڵد دەژیت؟

ئایا لە دەرەوەی بەریتانیا لەدایک بوویت؟

 

ئەگەر وەڵامت بەڵێیە، ئێمە ئارەزووی بیستنی بۆچوون و ئەزموونەکانی تۆدەکەین سەبارەت بە تەندروستی و خۆشگوزەرانی لە وەیکفیڵد. ئایا بە تەواوکردنی ئەم ڕاپرسییە یارمەتی توێژینەوەکانمان دەدەیت؟

 

ئەم ڕاپرسییە تەنها حەوت بەشە

 

بە بەشداریکردن دەتوانیت بەشداری لە تیروپشکی خەڵاتە بێبەرامبەرەکانماندا بکەیت - چانسی بردنەوەی ڤاوچەری ٢٥ پاوەنت دەبێت. لێرەدا مەرج و ڕێساکانی تیروپشکی خەڵاتەکان ببینە

 

 

پێشوەختە سوپاس بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانمان. ئێمە دەزانین کە گواستنەوە لە وڵاتێکی ترەوە و نیشتەجێبوون لە بەریتانیا لە دەتوانێت ئاسان نییە و فشاری دەروونی زۆرە ، بۆیە سوپاسگوزاری ئێوەین کە کاتتان بۆ تەرخان کردووە بۆ ئەوەی ئەزموونەکانتان لەگەڵ ئێمەدا باس بکەن. ئەگەر ناتەوێت پێویست ناکات وەڵامی هەموو پرسیارەکان بدەیتەوە. ئەگەر نەتوانیت ڕاپرسییەکە تەواو بکەیت، تکایە دڵنیابە کە کلیک بکەیت تا دوا لاپەڕە و کلیک لەسەر ‘ناردن’ بکەیت، ئەگەرنا وەڵامەکانی تۆ نابینین. هەروەها گرنگە پرسیارەکانی ‘یەکسانی و فرە کەلتوری’ وەڵام بدەیتەوە ئەگەر دەتوانیت. سوپاس.

 

 

(مایگرەیشن یۆرکشە) دامەزراوەیەکە کە یارمەتی شارەوانیەکان و ڕێکخراوەکان دەدات بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ ئەو کەسانەی کە ڕوویان لە بەریتانیا کردووە.  (مایگرەیشن یۆرکشە) لە بری ئەنجومەنی شارەوانی وەیکفیڵد ئەم ڕاپرسییە ئەنجام دەدات. لە ئەنجامی ئەم ڕاپرسیەدا گۆڕانکارییە پێشنیار دەکرێت بۆ چۆنیەتی پلاندانان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی لە لایەن ئەنجومەنی شارەوانی وەیکفیڵدەوە. تەنها پوختەیەک لە ئەنجامەکانی توێژینەوەکە ماڵپەڕەکانی (مایگرەیشن یۆرکشە)  و ئەنجومەنی شارەوانی وەیکفیڵد بڵاو دەکرێتەوە.  ئێمە ناوی تۆ ناهێنین وهەر زانیارییەک کە تۆی پێ بتناسرێتەوە بەکارناهێنرێت.

 

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی داتاکانتان سەیری ئەم لینکە بکەن.

 

.ڕاپرسییەکە لە ڕۆژی دوشەممە ٢٤ی حوزەیران دادەخرێت

 

دەست بکە بە ڕاپرسی